ملیۆنێک هاوڵاتی ناویان لە بیمەی تەندروستی تۆمارکرد

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەیف بەدر، یەك ملیۆن هاووڵاتی ناویان لە سیستمی بیمەی تەندروستی تۆماركراوە و لە ماوەیەكی نزیكدا ناوەكانیان رادەگەیەندرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی حوزەیرانی 2024، وەزارەتی تەندروستی عێراق رایگەیاند، یەك ملیۆن هاووڵاتی ناویان لە بیمەی تەندروستی تۆماركراوە.

سەیف بەدر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئەوەی خستەڕوو، لە دوای نزیكەی ساڵێك لە دەرچواندنی یاسای بیمەی تەندروستی وەزارەت دەستیكردووە بە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری پزیشكی لە چوارچێوەی سیستمی بیمەی تەندروستی لە چەند دامودەزگایەكدا.

ئاماژەی بەوەشدا، یەك ملیۆن هاووڵاتی ناویان لە سیستمی بیمەی تەندروستی تۆماركراوە و لە ماوەیەكی نزیكدا ناوەكانیان ڕادەگەیەندرێت.

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی عێراق وتیشی، هەماهەنگی بەردەوام دەبێت لە قۆناغی جێبەجێكردنی یاسای بیمەی تەندروستی كە ڕۆڵی دەبێت لە بەرەوپێشبردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لە ووڵاتدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار