مەهدی غەریب، وەرزی هاوین تاقیكردنەوە دەبێت بۆ وەزارەتی كارەبا
5 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ پێنجشەممە 20ی حوزەیرانی 2024، مەهدی غەریب، ئەندامی لیژنەی دەستپاكی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، ئەم وەرزی هاوینە، تاقیكردنەوە دەبێت بۆ وەزارەتی كارەبا كە ئایا ئەو وەزارەتە پابەندی بەڵێنەكانی بووە بۆ باشتركردنی دۆخی كارەبا یاخود نا.
ئاماژەی بەوەشدا، وەرزی هاوین تاقیكردنەوە دەبێت بۆ وەزارەتی كارەبا و ئەنجومەنی نوێنەران لە نزیكەوە چاودێری كاروبارەكانی ئەو وەزارەتە دەكات، بە تایبەتی ئەو بەڵێنانەی بۆ باشتركردنی دۆخی كارەبا بە هاوڵاتیانی داوە.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕێگەی لیژنە پەیوەندیدارەكانەوە، بەدواداچوون و هەڵسەنگاندن بۆ كاروباری وەزارەتی كارەبا دەكات و بەرەوپێشچوونی كارەكانی ئەو وەزارەتە، لەپێشینەی كارەكانی سەرۆك وەزیرانە.
هەفتەی ڕابردوو وەزارەتی كارەبا لەكارلادانی نزیكەی 10 لێپرسراوی وەزارەتەكەی لە پارێزگا جیاوازەكانی عێراق ڕاگەیاند و جەختیلەوەشكردەوە، بەراورد بە ساڵی ڕابردوو، ئەمساڵ ڕەوشی كارەبا باشتردەبێت.