ئەنجوومەنى راژەی عێراق، بەمزووانە ناوى دامەزراوان رادەگەیەندرێت

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ هەینی 21ی حوزەیرانی 2024، ئەنجومەنی راژەی عێراق رایگەیاند، بەمزووانە ناوى ئەو کەسانە ئاشکرادەکەن کە بڕیارە دابمەزرێندرێن له‌ كه‌رتی گشتی.

ئەنجوومەنه‌كە دەشڵێت‌، پرۆسەى وردبینى بۆ ناوى پێشکەشکاران لەهەردوو رۆژى چوارشەممە و پێنجشەممە بەردەوام بووە و پرۆسەکە کۆتاییهاتووە.

جێگای ئاماژەیە، ئەنجوومەنى راژەى عێراق لەئەمساڵدا دوو پرۆسەى دامەزراندنى دەرچوانى راگەیاندوە، پرۆسەى یەکەم دامەزراندنى زیاتر لە 30 هەزار دەرچووى هەڵگرى بروانامەى باڵابوو، پرۆسەى دووەم دامەزراندنى دەرچووانى بەش و کۆلێژە پزیشکییەکان بوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار