لە ئاهەنگێكی هاوسەرگیریدا 100 كەس ژەهراوی بوون

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵآتی

لە ئاهەنگێکی هاوسەرگیری لە سنووری پارێزگای ئەنبار 100 کەس بەهۆی خواردنەوە ژەهراویبوون.

ئەمڕۆ هەینی 21ی حوزەیرانی 2024، فەرمانگەی تەندروستی پارێزگای ئەنبار لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، 100 حاڵەتی ژەهراویبوون لە نەخۆشخانەكانی قەزای كەرامە تۆماركراوە بەهۆی خواردنی ژەمێك خۆراك لە ئاهەنگێكی هاوسەرگیریدا.

ئاماژەی بەوەشکردووە، نەخۆشەكان بەدەست ژەهراویبوونی خۆراكەوە دەناڵێنن و تووشی ئازاری گەدە و ڕشانەوە و تا بوون و دەستبەجێ دەست بە چارەسەری پزیشكی كراوە بۆیان.

ئەوەش خراوەتەڕوو، تیمە پزیشكییەكان ڕێكاری پێویست دەگرنەبەر بۆ پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری تەندروستی بۆ نەخۆشەكان و تەندروستیان جێگیرە و لە ژێر چاودێری پزیشیكدان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار