وەزارەتی بازرگانی عێراق، مافی هەموو جووتیاران دەدەرێت

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرپرسێکی وەزارەتی بازرگانیی عێراق، لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر مافی هەموو ئەو جووتیارانە دەدەن کە گەنمەکانیان رادەست دەکەن و دەگەنە وەزارەتی بازرگانیی.

ئەمڕۆ شەممە 22ی حوزەیرانی 2024، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دانەوێڵە لە وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگەیاند، بە راسپاردەکانی هەریەک لە سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سوودانی، لەگەڵ ئەسیر غەریری وەزیری بازرگانیی، هەموو ئەو بڕە گەنمە لە جووتیاران وەردەگیرێت کە دیاریکراوە لە بەرامبەریشدا مافی هەموو جووتیاران دەدەرێت.

دەشڵێت، بۆ ئاسانکاریی زیاتریش بۆ جووتیاران، لەماوەی کەمتر لە 24 کاتژمێر دوای ڕادەستکردنی گەنمەکانیان، مافی جووتیاران دەدرێت.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، وەزارەتی بازرگانیی چەندین ئاسانکاریی کردووە، لەوانە کەمکردنەوەی ڕێژەی کێشی دیاریکراو، کە یەکێکە لە مەرجەکانی وەرگرتنی گەنم لە تاقیگەکاندا، لە 74 بۆ 72  بە ڕەچاوکردنی دۆخی جوتیاران، بەتایبەتی دوای ئەوەی هەندێک کێڵگە بەهۆی بارانەوە زیانیان بەرکەوتووە.

بەپێی زانیارییەکان، هەر جووتیارێک کە گەنمەکەی ڕادەستی سایلۆ دەکات، نموونەی گەنمەکەی دەنێردرێتە تاقیگە، پاش دەرچوونی لە تاقیگە، پسوولەیەک دەدرێ بە جووتیارەکە بیباتە یەکەی ژمێریاریی بۆ ئەوەی پارەکەی بۆ خەرج بکرێت, هەروەها ڕۆژانە  بەپێی ئەو بڕە پارەیەی کە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە تەرخانکراوە، بڕە پارەی گەنمی جووتیاران ڕاستەوخۆ دەنێردرێت بۆ هەر شوێنێکی پارێزگاکە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار