سەرۆک وەزیرانی عێراق، دەوامی فەرمانبەران لە كاتژمێر 7 تاوەكو 1ی نیوەڕۆ دەبێت

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

محەمەد شیاع سودانی، بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەكانی گەرما و پاراستنی گیانی فەرمانبەران گۆڕانكاری لە كاتەكانی دەوام لە سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەكان كرد كە جگە لە بەغدا لە سەرجەم فەرمانگەكان دەوام دەكرێت بە 7ی بەیانی بۆ 1ی نیوەڕۆ.

ئەمڕۆ شەممە 22ی حوزەیرانی 2024، نووسینگەی سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیران بۆ دەوامی فەرمانبەران لە وەرزی گەرمادا چەند بڕیارێكی دەركرد، كە جگە لە بەغدا لە سەرجەم فەرمانگەكان دەوام دەكرێت بە 7ی بەیانی بۆ 1ی نیوەڕۆ.

دەشڵێت، کارکردن بەردەوامە لە سەرجەم دامودەزگا حکومییەکان لە بەغدای پایتەخت، بەپێی ئەو کاتانەی ئاماژەی پێکراوە بەپێی بڕیارنامەی ئەنجوومەنی وەزیران 24213ی ساڵی 2024، بە لەبەرچاوگرتنی ئەم دوو هەموارکردنەوەیە:

یەکەم، دابینکردنی کاتی دەستپێکردنی دەوامی فەرمی بە یەک کاتژمێر بەپێی ئەو پۆلێنکردنەی، کە لە بڕیاری پێشوودا ئاماژەی پێکراوە.

دووەم، کەمکردنەوەی ژمارەی دەوامی فەرمی بە یەک کاتژمێر لە کۆتایی ڕۆژی دەوامدا، بۆیە کۆتایی هاتنی کاتی دەوام دوو کاتژمێر زووتر دەبێت لەو کاتەی، کە پێش ئەم ڕێنماییە کاری پێدەکرێت کاتژمێرێک بەهۆی پێشوەختە و کاتژمێرێکی زیادە کە دەبێ بدرێت بۆ کەمکردنەوەکە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەوامی فەرمی بەپێی ئەو کاتانە دەبێت، کە لەم ڕێنماییەدا ئاماژەی پێکراوە، لە ڕۆژی یەک شەممە 23ی حوزەیرانی 2024 دەست پێدەکات تا ڕۆژی پێنج شەممە 29ی ئاب 8ی 2024، دواتر ئەو کاتانەی کە پێش دەرچوونی ئەم رێنماییە کاری پێدەکرێت دەست پێدەکاتەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕوە، وەزیری پەیوەندیدار دەتوانێت کارەکان درێژ بکاتەوە لە دەرەوەی ئەو کاتانەی لەم ڕێنماییەدا ئاماژەی پێکراوە لە حاڵەتەکانی پێویستدا و بەپێی یاسا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار