عەلی خامنەی، خۆتان له‌و لێدوانانه به‌دوور بگرن کە دوژمن دڵ خۆش ده‌كات
5 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
عه‌لی خامنه‌ی، رابه‌ری باڵای ئێران داوا له كاندیده‌كانی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی داهاتوو ده‌كات،. خۆیان له‌و لێدوانانه به‌دوور بگرن کە "دوژمن دڵخۆش ده‌كات".
ئەمڕۆ شەممە 22ی حوزەیرانی 2024، ئاژانسی فه‌رمی ئێران رایگەیاند، ئه‌و لێدوانانه‌ی خامنه‌ی، له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری له ئێران، كردووه و ده‌ڵێت، ئامۆژگاری من ئه‌وه‌یه ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی كاندیده‌كان له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆن ئه‌نجام ده‌ده‌ن یان ئه‌و لێدوانانه‌ی له گردبوونه‌وه‌كانیاندا ده‌ری ده‌بڕن یان به شێوه‌ی تاك گوزارشتی لێ ده‌كه‌ن بە شێوازێک بن دوژمنان دڵ خۆش نەکەن.
دەشڵێت، پێویسته وا له كاندیدێك نه‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌سه‌ر ركابه‌ره‌كه‌یدا سه‌ركه‌وێت، شتێك بڵێت دوژمنه‌كه‌مان دڵخۆش بكات.
خامنه‌ی زۆر به روونی به شه‌ش كاندیده‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی داهاتووی راگه‌یاندوە، لێدوانی دوژمنكارانه رێگه‌پێدراو نییه.
خامنەئی ئەوەشی خستۆتەڕوو، پێویسته لێدوانه‌كان دوژمنی وڵات، دوژمنی نه‌ته‌وه، دوژمنی رژێم دڵخۆش نه‌کات.
تا حاڵی ئێستا سێ خولی دیبه‌یت له نێوان شه‌ش كاندیه‌كه به‌ڕێوه‌چووه، به‌رنامه تاكه كه‌سییه‌كانیانیش له‌گه‌ڵ كه‌سانی پسپۆڕ و به‌شێك له ئه‌ندامانی خانه‌واده‌كه‌یان، له كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئێرانه‌وه په‌خشكراون و به‌شی زۆری ئه‌و به‌رنامانه‌ش روبه‌ڕووی ره‌خنه بوونه‌ته‌وه.