رێکخراوێکی کاری نێودەوڵەتیی داوایەک لە حکومەتی عێراق دەکات

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رێکخراوێکی کاری نێودەوڵەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست داوا لە حکومەتی عێراق دەکات بەهۆی گەرماوە رەچاوی تەندروستیی کرێکاران بکات، لە چوارچێوەیەکی یاسایی دەستەبەری پارێزراویی و تەندروستیی بۆ کرێکاران دابنێت.

ئەمڕۆ شەممە 22ی حوزەیرانی 2024، هەماهەنگی کاری ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتیی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ریگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی عێراق یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوای لەسەرە و پلەی گەرما تیایدا زۆر بەرزە، پێویستە حکوومەت چوارچێوەیەکی یاسایی بۆ دەستەبەری پارێزراویی و تەندروستیی کرێکاران دابنێت.

ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی ئاماژەشی بەوەداوە، لەسەر حکوومەتی عێراق ئەرکە زانیاری دەربارەی زیانەکانی بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی بڵاوبکاتەوە و ڕێکاری تایبەت بۆ پاراستنی کرێکاران لە پلەی گەرمای بەرز بگرێتەبەر.

جێگای ئاماژەیە، لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕبردوودا، 11 شاری عێراق لیستی ئەو 15 شارەدا بوون کە بەرزترین پلەی گەرمایان لە جیهاندا تۆمارکردووە.

بەپێی داتاکان کە بڵاوکراونەتەوە، ئەو 4 شارەی لەماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا بەرزترین ژمارەی پێوانەیی پلەکانی گەرمایان لەسەر ئاستی جیهان تۆمار کردووە، سەرجەمیان عێراقین.

بەپێی ریزبەندییەکان، عەمارە پلەی یەکەمی ڕیزبەندییەکەی گرتووە بە پلەی گەرمی 50.8 پلەی سیلیزی، دوای ئەوە ناسریە بە پلەی دووەم دێت و لە پلەکانی سێیەم و چوارەم هەریەک لە بەسرا و کوت دێن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار