جومانە غەلای، 12 حیزب و دوو هاوپەیمانی ناوی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردن تۆمارکردووە

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئاشکرایکرد تاکو ئێستا 12 حزب و دوو هاوپەیمانێتی ناوی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکردووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی حوزەیرانی 2024، جومانە غەلای وتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، تاوەکو ئێستا 12 حیزب و دوو هاوپەیمانێتی و 77 بەربژێر بەشێوەی سەربەخۆ ناوی خۆیان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکردووە.

دەشڵێت، ئەوکەسانەی بەشێوەی سەربەخۆ ناوی خۆیان تۆمارکردووە ژمارەیان 77 بەربژێرە و ژمارەکەش بەردەوام لە زیادبوونە.

جێگای ئاماژەیە، بەگوێرەى کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، رۆژی 24ی حوزەیرانی 2024، دوایین وادەی تۆمارکردنی لیست و هاوپەیمانییەکانە بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار