وەزارەتی دارایی عێراق دوای وردبینیکردن مووچەی مانگی حوزەیران دەنێرێت

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دوایی وردبینی کردنی لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم، عێراق مووچەی مانگی حوزەیران دەنێرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 23ی حوزەیرانی 2024، غەریب ئەحمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی حوزەیران رەوانەی بەغداد بكرێت وەزارەتی دارایی عێراق وردبینی تێدا دەكات و هەر كات وردبینییەكە بە كۆتای هات راستەوخۆ مووچەی مانگی حوزەیران دەنێردرێت.

جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند مووچەی مانگی پێنجی هێزە ئەمنییەكانی هەرێمی كوردستانی خەرج دەکات.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار