هێزی ئاسمانی عێراق: کۆنتڕۆڵی ئاسمانی عێراق دەکەین
5 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
عێراق ناوه‌ندی نوێی ئۆپه‌راسیۆنی بۆ هێزی ئاسمانی كردووه‌ته‌وه و فه‌رمانده‌ی هێزه‌كه‌ش ده‌ڵێت، ناوه‌نده‌كه ده‌توانێت كۆنتڕۆڵی جموجۆڵی فڕۆكه‌ی سه‌ربازی و شارستانی و هه‌موو جۆره ئامانجێكی دیكه بكات و كۆنترۆڵی ته‌واوه‌تی و راسته‌قینه‌ی ئاسمانی عێراق ده‌كات.
ئەمڕۆ دووشەممە 24ی حوزەیرانی 2024، لیوای فڕۆكه‌وان موهه‌نه‌د ئه‌سه‌دی فه‌رمانده‌ی هێزی به‌رگریی ئاسمانیی عێراق رایگەیاند، توانای به‌رگریی ئاسمانی عێراق رۆژ به رۆژ به‌هێزتر ده‌بێت و بەشێوەیەک دەتوانین کۆنترۆڵی راسته‌قینه‌ی ئاسمانى عێراق بکەین.
ئەوەشی خستەڕوو، ناوه‌ندی نوێی ئۆپه‌راسیۆنی هێزی ئاسمانی كه رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو محه‌مه‌د شیاع سوودانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كان كردییه‌وه، به ئاستێكی به‌رز توانای كۆنترۆڵكردنی ئاسمانی عێراقی هه‌یه.
ئاماژەی بەوەشکرد، هه‌موو ئه‌و چه‌كانه‌ی بۆ فه‌رمانده‌یی به‌رگریی ئاسمانی دابینكراون، له كاتی پێویستدا به‌رپه‌رچی هه‌ر هێرشێك ده‌ده‌ینه‌وه، توانای به‌رگریی ئاسمانی رۆژ به رۆژ به‌هێزتر ده‌بێت و فڕۆكه‌وانه‌كان به‌شداریی خولی راهێنان ده‌كه‌ین و مه‌شقی راسته‌قینه له‌سه‌ر جۆره جیاوازه‌كانی فڕۆكه دەکەین.