بڕی چوار ملیۆن دینار وەک پاداشت بۆ هەر توێژەرێکی زانکۆ خەرج دەکرێت

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بڕی چوار ملیۆن دینار وەک پاداشت بۆ هەر توێژەرێکی زانکۆ خەرج دەکرێت، کە توێژینەوەکەی لە گۆڤارە رەسەنە جیهانییەکاندا بڵاوبکاتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 24ی حوزەیرانی 2024، ئەمیندارێتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی راسپاردووە، هەماهەنگی بکات لەگەڵ وەزارەتی دارایی بۆ خەرجکردنی ئەو پاداشتە چوار ملیۆن دینارییە بۆ ئەو توێژەرانەی توێژینەوەکانیان لە یەکێک لە گۆڤارە رەسەنە جیهانییەکاندا بڵاودەکەنەوە.

دەشڵێت، پاداشتەکە پشتبەست بە حوکمەکانی مادەی یەکی بڕگەی شەش لە یاسای خزمەتی زانکۆیی ژمارە 23ی ساڵی 2008 خەرج دەکرێت.

جێگای ئاماژەیە، بە گوێرەی ریزبەندنی تایمزی جیهانی بۆ زانکۆکانی جیهان، لە کۆی 108 وڵات، عێراقی  چووەتە ریزبەندی 37ەمین وڵات لە ریزبەندییەکەدا.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار