12 هەزار زیندانیکراو سزاکانیان هەڵوەشایەوە

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بە بڕیاری دکتۆر لەتیف رەشید سەرۆک کۆماری عێراق، 12 هەزار زیندانیکراو کە وادەی سزاکانیان تەواوبووە یان سزاکانیان هەڵوەشاوەتەوە ئازاد دەکرێن.

ئەمڕۆ سێشەممە 25ی حوزەیرانی 2024، نووسینگەی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق رایگەیاند، بەمەبەستی دڵنیابوون لە جێبەجێکردنی پێوەرەکانی مافی مرۆڤ لە ناوەندەکانی گرتن و دەستبەسەرکردن و بە ئامانجی خێراکردنی تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ راگیراوان و جێبەجێکردنی پێوەرەکانی دادپەروەری و بەدواداچوون بۆ دۆسیەکانی تۆمەتباران و دوای وەرگرتنی چەندین سکاڵا، سەرۆکایەتی کۆمار لە ژێر رێنمایی راستەوخۆی سەرۆك کۆمار، لیژنەیەکی پێکهێنا، کە نوێنەرانی سەرۆکایەتی کۆمار و وەزارەتەکانی ناوخۆ و داد و ئەنجومەنی باڵای دادوەری و راوێژکارێتی ئاسایشی نەتەوەیی لەخۆدەگرێت.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، لیژنەی پەیوەندیدار چەندین کۆبونەوەی ئەنجامدا و کارەکانی بوەهۆی ئازادکردنی زیاتر لە 12 هەزار دەستگیرکراو و راگیراو، کە ماوەی سزاکانیان تەواوببوو یاخود لەلایەن دادگای تێهەڵچونەوەوە، هەڵوەشابوونەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار