حەیدەر عەبادی: ئەگەری كودەتای سەربازی هەیەو رەنگە گەلیش پێشوازی لێ بكات

5 مانگ لەمەوپێش



مەهران رەمەزان

هاوڵاتی، سلێمانی

سەرۆک وەزیرانی پێشووی عێراق پێشبینی روودانی کودەتای سەربازی لە عێراق دەکات و خەڵک پێشوازی لێ دەکات.

ئەمڕۆ سێشەممە 25ی حوزەیرانی 2024، حەیدەر عەبادی سەرۆكوەزیرانی پێشووتری عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی شەرقیە رایگەیاند، ئەگەری كودەتای سەربازی لە عێراق هەیە و رەنگە گەلیش پێشوازی لێبكات بەتایبەتی ئەگەر سەركردەی كوتلە سیاسییەكان بخرێنە زیندانەوە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، من پێموایە گروپە چەكدارەكان سەركەوتوو نابن لە هەوڵی ئەنجامدانی كودەتا، چونكە گروپێك دژی ئەوەی ترە، بەڵام ئەگەر فەرماندەیەكی سەربازیی بە پشتیوانی دامەزراوەی سەربازی كودەتا بكات سەركەوتوو دەبێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار