بەڕێوەبەری بانکێک دەستگیرکرا
5 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لەلایەن دەستەی دەستپاکیی عێراقەوە فەرمانی دەستگیکردن بۆ بەڕێوەبەری بانکێک دەرکرا کە زیانی پێنج ملیار دیناری بە بانکەکە گەیاندووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، 25ی حوزەیرانی 2024، دەستەی دەستپاکیی عێراق رایگەیاند، بەڕێوەبەری بانکی رافیدەین لقی سەقلاویە لە پارێزگای ئەنبار، قەرزێکی پێنج ملیار دیناریی لەسەر بنەمای راپۆرتێکی نا راست بە کەسێک داوە بە مەبەستی دروستکردنی زانکۆیەکی ئەهلی لە شاری فەلوجە، بەوەش ئەو بەڕێوەبەرە زیانی بە بەرژەوەندیی بانکەکە گەیاندووە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، ئەو کەسەی ئەو بڕە پارەیەی وەرگرتووە ویستوویەتی لەسەر موڵکی گشتی ئەو زانکۆیە دروستبکات، هەر بۆیە ئەو بەڕێوەبەرە فەرمانی دەستگیرکردنی لەلایەن دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی ئەنبارەوە بۆ دەرکراوە.
بابهتی پهیوهندیدار