14ھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران بەرێوەدەچێت

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ لە کۆماری ئیسلامی ئێران سەرۆک کۆمارێکی نوێ هەڵدەبژێردرێت و 61 ملیۆن و 452 هەزار و 321 کەسیش بەشداری ئەو پڕۆسەیە دەکەن.

ئەمڕۆ هەینی، 28ی حوزەیرانی 2024، 14ھەمین خولی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران، کە سێھەمین ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی پێشوەختەیە بەڕێوەدەچێت، چوار کاندیدیش کێبڕکێ لەسەر پۆستی سەرۆک کۆماری وڵاتەکە دەکەن.

لە کاتژمێر 7:30 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ بەمەبەستی هەڵبژاردنی سەرۆکێکی نوێ بۆ وڵاتەکەیان، پڕۆسەی دەنگدان لە کۆماری ئیسلامی ئێران دەستیپێکرد و بڕیاریشە ئەو پڕۆسەیە بۆ ماوەی 10 کاتژمێر بەردەوامبێت.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی ئێران سەبارەت بە ژمارەی دەنگدەران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، ”بۆ ئەم هەڵبژاردنە 61 ملیۆن و 452 هەزار و 321 کەس مافی دەنگدانیان هەیە و لە سەرەتاسەری ئێران زیاتر لە 58 هەزار بنکەی دەنگدان دانراوە”.

جێگای ئاماژەیە، لە خولی سیانزەھەمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئێران ئیبراھیم رەئیسی توانی 63.7%ی دەنگەکان بەدەست بھێنێت و ببێتە ھەشتەمین سەرۆک کۆماری ئێران، لەو خولەدا 59 ملیۆن و 310 ھەزار و 307 کەس مافی دەنگدانیان ھەبوو، رێژەی بەشداری 48%بوو.

رەئیسی پێش ساڵێک و دوو مانگ لە کۆتایی ھاتنی وادەی سەرۆکایەتییەکەی و لە 19ی ئایاری ئەمساڵ بەھۆی کەوتنەخوارەوەی ھێلیکۆپتەرەکەی لەباکوری خۆرئاوای ئێران گیانیلەدەستدا.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار