16 نەخۆشخانەی تر لە عێراق دروستدەکرێن

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ساڵح حەسناوی دەڵێت، 16 نەخۆشخانەی تر لە عێراق دروستدەکەین و ئامانجیشمان زیادکردنی خزمەتگوزارییەکانە بۆ هاوڵاتییان.

ئەمڕۆ هەینی 28ی حوزەیرانی 2024، ساڵح حەسناوی وەزیری تەندروستیی عێراق لە لێدوانێکیدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، 16 نەخۆشخانە لە عێراق دروست دەکەین و ئامانجمان کوالیتی و زیادکردنی خزمەتگوزارییەکانە بۆ هاوڵاتییان'.

دەشڵێت، چەند نەخۆشخانەیەکی نوێمان هەیە کە بەشێکیان لە کۆتایی ئەمساڵدا و هەندێکیشیان لە ساڵی داهاتوودا دەخرێنە بواری خزمەتەوە، بەوەش توانای کلینیکی نەخۆشخانەکانمان زیاددەکات و ئەنجامەکە لە کوالیتی و زیادبوونی خزمەتگوزارییەکان رەنگ دەداتەوە کە پێشکەش بە هاوڵاتییان دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، کە وەزارەتەکەی بەردەوام دەبێت لەسەر ئەو پڕۆژانە و پلانی داهاتووشی هەیە و دەڵێت، ''ئێستا لە پرۆسەی ناردنی بانگهێشتی راستەوخۆداین بۆ کۆمپانیاکان بەمەبەستی دروستکردنی 16 نەخۆشخانەی 100 قەرەوێڵەیی لە 16 پارێزگادا''.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار