داعش پیلان بۆ لەناوبردنی هاووڵاتیانی عێراق دادەنێت لەڕێگەی ژەهراویکردنی پرۆژەکانی ئاوەوە
5 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەهۆی گومانکردن لە ژەهراویکردنی پرۆژەکانی ئاوی بەغدا لەلایەن داعشەوە هێزە ئەمنییەکان ئەو شارە کەوتونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.
ئەمڕۆ هەینی 28ی حوزەیرانی 2024، ئاژانسی هەواڵی سۆمەریەنیوز لە زاری سەرچاوەیەکی ئەمنییەوە بڵاویکردەوە، کە بەهۆی گومانکردن لە ژەهراویکردنی پرۆژەکانی ئاوی بەغدا لەلایەن داعشەوە هێزە ئەمنییەکان کەوتنەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە و لە پرۆژەکانی ئاو بڵاوەیان پێکراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، داعش پیلانی داناوە لەڕێگەی ژەهراویکردنی ئەو پرۆژانەوە زۆرترین هاوڵاتی بکەنە ئامانج.
هەروەها، بەشی هەواڵگری و ئاسایشی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی بەغدا نووسراوی فەرمی ئاڕاستەی سەرجەم هێزە ئەمنییەکان کردووە و داوایکردووە، پاراستنی ئەمنی وێستگەکانی پاڵاوتنی ئاو توندتر بکرێت و کامێرای چاودێری لە وێستگە سەرەکییەکان دابنرێت، هاوکات جەختی لە بەدواداچوون و پێدانی زانیارییش کردووەتەوە.