هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران کەوتە گەڕی دووهەم
10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی ناوخۆی کۆماری ئیسلامی رایگەیاند، هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران کەوتۆتەگەڕی دووهەم.
بە پێی راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی کۆماری ئیسلامی، گەڕی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری لە نێوان مەسعوود پزیشکیان و سەعید جەلیلی بەڕێوە ئەچێت.
لە کۆی 24 میلیۆن و 535 هەزار و 185 کەس کە بەشداری دەنگدانیان کردووە، مەسعوود پزیشکیان 10 میلیۆن و 415 هەزار و 991 دەنگی هێناوە و سەعید جەلیلی 9 میلیۆن و 473 هەزار و 298 دەنگی هێناوەو لە دەوری دووهەمی هەڵبژاردنەکاندا بەشدار ئەبن بۆ ئەوەی سەرۆککۆماری داهاتووی ئێران دیاری بکرێت.
مەسعوود پزیشکیان لە لایەن ریفۆرمخوازەکانەوە پشتیوانی ئەکرێت و سەعید جەلیلی سەر بە ڕەوتی بناژۆخوازی توندڕەوە.
بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی ناوخۆی ئێران 40% خەڵی ئێران بەشداری هەڵبژاردنەکان بوون و دەنگیان داوەو پارێزگای سنە کەمترین بەشداری بووە بە 23% بەشدارییەوە.
