هەواڵی ماڵپەڕە حکوومییەکانی ئێران گومان لە سەر ئاماری بەشداربووانی هەڵبژاردنەکان دروست ئەکەن

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بە پێی هەواڵی ماڵپەڕە فەرمییەکانی ئێران، کاتژمێر 9:45 ی پێش نیوەڕۆی رۆژی شەممە 29ی حوزەیران، 19 میلیۆن و 69 هەزار و 713 کەس بەشداری هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێرانیان کردووە.

دوای 45 خولەک و کاتژمێر 10:30 بە کاتی ئێران لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی ئێرانەوە ژمارەی دەنگەکان زۆر زیاتر راگەیەندرا.

بە پێی دوایین راگەیاندنی وەزارەتی ناوخۆی ئێران 24 میلیۆن و 535 هەزار و 185 کەس بەشداری هەڵبژاردن بوون.

لە هەواڵەکانی کاتژمیر 9:45خولەکدا راگەیەندرا 8 میلیۆن و 302 هەزار و 577 دەنگی هێناوەو سەعید جەلیلی 7 میلیۆن و 189 هەزار و 756 دەنگی هێناوە.

بەڵام دواتر راگەیەندرا مەسعوود پزیشکیان 10 میلیۆن و 415 هەزار و 191 دەنگی هێناوەو سەعید جەلیلی 9 میلیۆن و 473 هەزار و 298 دەنگی هێناوە.

بە پێی ئامارەکانی کاتژمێر 9:45خولەک بە کاتی ئێران نزیک بە 31% خەڵک بەشداری هەڵبژاردن بوون، بەڵام لە دوایین ئاماردا کە 45 خولەک دواتر راگەیەندرا 40% خەڵک بەشدار بوون.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار