بڕیار لە زیادکردنی مووچەی خانەنشینان درا
5 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق ئاشکرایکردووە، لە سەرەتاى مانگی تەمووزەوە دەستدەکرێت بە زیادکردنی مووچەی خانەنشینی کرێکاران لە عێراق.
ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی حوزەیرانی 2024، نەجم ئەلعقابی، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق بە رۆژنامەی فەرمی سەباحی راگەیاندووە، "لە سەرەتاى مانگی تەمووزەوە دەستدەکرێت بە زیادکردنی مووچەی خانەنشینی کرێکاران لە عێراق و بە گوێرەی خشتەیەکی دیاریکراو دەکەوێتە بواری جێبەجیکردنەوە".
وەک ئاماژەی پێداوە، زیادکردنەکە بەبڕی 150 هەزار دینار دەبێت و ئەو خانەنشینە کرێکارانە دەگرێتەوە کە مووچەکەیان نزیکەى 350 هەزار دینارە.
وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیی عێراق روونیکردووەتەوە، بەپێی یاسا کەمترین مووچە 500 هەزار دینار دەبێت و زیاترین مووچەی دیاریکراویش بۆ کرێکارانى خانەنشین، 700 هەزار دینار دەبێت.