وەزارەتی پلاندانانی عێراق: بە رێژەی 28.2% رووداوەکانی هاتووچۆ لە عێراق بەرزبووەتەوە

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

لە ساڵی 2023، رووداوەکانی هاتوچۆی لە عێراق بەرزبووەتەوە، بە رێژەی 28.2%، کە بەهۆیەوە زیاتر لە سێ هەزار کەس مردوون.

ئەمڕۆ یەکشەممە 30ی حوزەیرانی 2024، عەبدولزەهرە هینداوی گوتەبێژی فەرمی وەزارەتی پلاندانانی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، ئەو رووداوانەی کە بەهۆی هاتووچۆوە لە ساڵی 2023دا تۆمارکراون گەیشتووەتە، 11 هەزار و 552 ووداو، تیایاندا سێ هەزار و 262، کەس گیانیان سپاردووە، هەروەها هەشت هەزار و 290 کەسیش بریندار بوونە.

ئەوەشی ئاشکرا کرد، بە ڕێژەی 71.8%، بۆ سەرجەم پارێزگاکان جگە لە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.

دەشڵێت، رووداوەکان لە ساڵی 2022، 11 هەزار و 523 رووداو بوونە، کە بە ڕێژەی  لە 0.3% زیادیان کردووە.

گوتەبێژی پلاندانان ئاماژەی بەوەشدا، رووداوەکانی پێکدادان زۆرترین ڕێژەی تۆمارکردووە لە ماوەی ساڵی 2023دا، گەیشتووەتە شەش هەزار و 519 رووداو، هەروەها 926 رووداوی وەرگەڕان هەبووە.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، سێ هەزار و 19 کەس گیانیان لە دەستداوە و هەروەها دوو هەزار و 472 کەسیش بوونەتە  قوربانی.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە 81.9%، ئەوانەی مردوون لە رەگەزی نێرن، هەروەها 547 کەسیش لە رەگەزی مێ، مردوون، کە دەکاتە 18.1%ی کۆی ژمارەی مردووان.

دەشڵێت،لە ساڵی 2023، 12 هەزار و 314 کەس برینداربووە بە بەراورد بە ساڵی 2022 کەمبووتەوە بەڕێژەی 2.9%، چونکە بریندارانی ووداوەکانی هاتوچۆ بۆ ساڵی 2022، 12 هەزار و 677 کەس بووە.

 هینداوی گوتیشی، لەمانگی ئەیلوولدا هەزار و 165 رووداوی هاتوچۆ تۆمارکراوە، کە بەرزترین رێژەی رووداوەکانە بەڕێژەی سەدا 10.1، لەدوای ئەویش مانگی تشرینی یەکەم هەزار و39 ڕووداو هەبووە، دواتر لە مانگی تشرینی دووەم هەزار و34 ڕووداوی هاتوچۆ رووی داوە، کۆی گشتی رووداوەکان لە ماوەی ساڵی 2023دا 11 هەزار و 552 ڕووداو بووە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار