سودانی: پێداچوونەوە بە مووچە پێویستی بە هەموارکردنەوەى زیاتر لە 34 یاسا و بڕیار هەیە

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

محەمەد شیاع سودانی، پێداچوونەوە و دەستکاریکردنى مووچەى مووچەخۆران، پێویستی بە هەموارکردنەوەى زیاتر لە 34 یاسا و بڕیار هەیە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، 30ی حوزەیرانی 2024، نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانى عێراق، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازیی لە شاندێکی نوێنەری هەماهەنگی دەستکاریکردنی مووچەی فەرمانبەران کردووە و وتوویەتی، پشتگیریی لە هەوڵ و داواکارییەکانى گروپى هەماهەنگى دەکات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەستکاریکردن و پێداچوونەوە بە پێوەرەکانی مووچەی فەرمانبەران و کرێکارانی کەرتی گشتی، پێویستی بە هەموارکردنەوەى 34 یاسا و بڕیار هەیە، هەروەها حکومەت هەنگاوی گرنگی جێبەجێکردووە بۆ زیادکردنى مووچەی خانەنشینان.

محمەد شیاع سودانى باسی لەوەشکردووە، دادپەروەریی کۆمەڵایەتی تەنیا لە بەرزکردنەوەی ئاستی مووچەدا قەتیس نەبووە، بەڵکو دابینکردنی سەبەتەی خۆراک و پاراستنی کۆمەڵایەتی بۆ شایستە و دابەشکردنی یارمەتییەکان لە کارى لەپێشینەى حکومەتدا بووە.

جێگای ئاماژەیە، گروپى هەماهەنگى گروپێکى عێراقیین و نوێنەرى سەرجەم چین و توێژەکانى تێدایە و کار بۆ ئەوە دەکەن مووچەى مووچەخۆران زیاد بکرێت و دادى کۆمەڵایەتى تێدا بەرجەستە بکرێت. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار