نێچیرڤان بارزانی: هەر بە ئامانج گرتنێک یان تانە و لێدوانێک رەتدەکەینەوە کە زیان بە ناو و ناوبانگى فایەق زێدان بگەیێنێت
5 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ یەکشەممە، 30ی حوزەیرانی 2024، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکى هەرێمى کوردستان لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس رایگەیاند، پاڵپشتى لە دادوەر فایەق زێدان، سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریى عێراق دەکەن. دەشڵێت، هەوڵە گەورەکانى و خزمەتە دڵسۆزانەکانى بۆ دادگە و وڵات بەرز دەنرخێنین.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، هەر بەئامانجگرتنێک یان تانە و لێدوانێک رەتدەکەینەوە کە زیان بە ناو و ناوبانگى فایەق زێدان بگەیێنێت یان لە پێگەى کەم بکاتەوە.
جێگای ئاماژەیە، نێچیرڤان بارزانی بۆ سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریى عێراق، لە دواى ئەوە بوو کە مایک وۆڵتز، ئەندامی کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانى ئەمریکا پڕۆژە یاسایەکى پێشکێشکرد بۆ سەرکۆنەکردنى فایەق زێدان بە تۆمەتى هاوکاریکردنى ئێران.
فایەق زێدان لە ساڵى 2017ەوە سەرۆکى ئەنجوومەنى باڵاى دادوەریی عێراقە، کە باڵاترین دەسەڵاتى دادوەرییە.