بوومەلەرزەیەک پارێزگای کرماشانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەژاند

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 1ی تەمووزی 2024، کاتژمێر 1:27خولەک بە کاتی تاران، بوومەلەرزەیەک بە ریختەری 4.7و لە قووڵایی 7 کیلۆمەتر ، کرماشانی لە رۆژهەڵاتی کوردستان هەژاند.

بەڕێوەبەری مانگی سووری پارێزگای کرماشان ئاماژەی بەوە داوە، بوومەلەرزەکە لە سەرپێڵ زەهاو، ئەزگلە و قەسرشیرین و سەلاس باوەجانی هەستی پێکراوە.

محەمەد باقر محەمەدی، بەڕێوەبەری مانگی سووری پارێزگای کرماشان ئاماژەی بەوەداوە، بە لەبەرچاو گرتنی ئەوەی قووڵایی بوومەلەرزەکە کەم بووە پەیوەندی بە گوندەکانیشەوە کراوەو هیچ زیانێکی نەبووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار