پزشكیان و جەلیلی یەكتر بەبێ ئەزموون ناودەبەن
5 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پێش بەڕێوەچوونی گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران, كە بڕیاڕە رۆژی هەینی داهاتوو بەڕێوەبچێت، سەعید جەلیلی و مەسعود پزیشکیان بەیەکتر دەڵێن، هیچ چارەسەرێکیان پێ نییە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی وڵات.
لە دیبەتێكدا كە ماوەی زیاتر لە دوو كاتژمێری خایاند لە تەلەفیزیۆنی فەرمی ئێران پەخشكرا، مەسعود پزشكیان، كاندیدی ریفۆرمخوازەكان، رەخنەی لە سەعید جەلیلی ركابەری گرت، بەوەی ئەزموونی نیە، مەسعود پزیشکیان، پرسیاری ئەوەشی ئاراستەی جەلیلی کرد و وتی، ناوی تاكە كۆمپانیام پێبڵێ كە بەڕێوەت بردبێت تا بتوانیت ئیدارەی وڵاتێك بکەیت؟.
لەبەرامبەردا، سەعید جەلیلی ركابەری، کە لە نێو دیپلۆماتكارە خۆرئاواییەكاندا بە هەڵوێستە توندەكانی ناسراوە، بەگری لەخۆی كرد و رۆشنایی خستەسەر هەنگاوە پیشەییەكانی و زۆرێك لەو پۆستانەی بەڕێوەی بردوون، لەنێویاندا كە گەورە دانوستكاری ئەتۆمی بووە.
لە بەرامبەردا، موسعود پزشكیان پرسیاری پلانەكانی لە جەلیلی كرد لەبارەی گەیشتن بە رێككەوتنی ئەتۆمی، جەلیلی لە وەڵامدا رایگەیاند، لەسەربنەمای بەهێزی نەك لاوازی مامەڵە لەگەڵ ئەو پرسە دەكات، بەبێ ئەوەی بچێتە وردەكارییەوە.
هاوكات سەعید جەلیلی بە پزشكیانی وت، هیچ پلانێكی نیە بۆ ئیدارەدانی وڵات، ئەگەر سەرۆكایەتی بگرێتە دەست، وڵات بەرەو دۆخێكی جیاواز دەبات.
جەلیلی ئەوەشی خستەڕوو، جارێکیبتر مێژوو دووبارەداکەتەوە هەروەك ئەوەی لەسەردەمی حەسن روحانی روویدا.
باسی لەوەشکرد، بەشێوەیەک كە رێككەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ زلهێزەكانی جیهان واژۆكرد و سنورێكی بۆ پیتاندنی یۆرانیۆم دانا، لەبەرامبەر هەڵگرتنی سزا ئابورییەكان، بەڵام دواتر دوناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەو كاتەی ئەمریكا لە رێككەوتنەكە كشایەوە و سزاكانی سەر ئێران توندتر كران.
جێگەی ئاماژەیە، دوو كاندیدەكەی سەرۆكایەتی كۆماری ئێران، لە دیبەتێكی روبەڕوودا بەیەكتر دەڵێن، کە هیچ چارەسەرێكیان پێنیە بۆ كێشەكانی وڵات، ئەوەش پێش بەڕێوەچوونی گەڕی دووەم هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی، كە بڕیاڕە رۆژی هەینی داهاتوو بەڕێوەبچێت.