وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق: رێژەی وەبەرهێنانی گاز لە عێراق گەیشتووەتە 62%

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی تەمووزی 2024، عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عيراق، بە رۆژنامەی الصباح راگەیاندووە، رێژەی وەبەرهێنانی گاز لە عێراق گەیشتووەتە 62%، بوونی وادەیەكی دیاریكراویش بۆ پڕكردنەوەی پێداویستیەكانی ناوخۆ رەتدەكاتەوە.

عاسم جیهاد، ئەوەشی خستۆتەڕوو، پرۆژەی وەبەرهێنانی گاز لە كێڵگەی حلفایە لە میسان كراوەتەوە، كە 300 ملیۆن مەتر سێجا بەرهەمدەهێنێت و گازی وشكیش بۆ وێستگەكانی كارەبا دابین دەكات.

باسی لەوەشکردووە، وەزارەت كاردەكات بۆ بەرهەمهێنانی گازی هاوەڵ لە هەردوو كێڵگەی غەراف و ناسریە لە زیقار و رێژەی كارەكان تەواوكراوەكان گەیشتووەتە 70% كە 200 ملیۆن مەتر سێجای رۆژانە گاز دابین دەكات.

وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق، ئەوەشی بەرۆژنامەکە وتووە، گرێبەست لەگەڵ كۆمپانیای تۆتاڵ كراوە و بەدوو قۆناغ بڕی 600 ملیۆن مەتر سێجا گاز دەستبە ردەكات.

دەشڵێت، گرێبەستێكی تریش هەیە بۆ وەبەرهێنانی كێڵگەی دەریاچەی بن عومەر لە قۆناغی یەكەمدا بە توانای 150 ملیۆن مەترسێجای رۆژانە و قۆناغی دووەمیش توانای 150 ملیۆن مەترسێجای رۆژانە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار