سبەینێ گەڕی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە ئێران بەڕێوەدەچێت
5 مانگ لەمەوپێش
مەهران رەمەزان
هاوڵاتی، سلێمانی
ئامادەكاری دەکرێت بۆ ئەنجامدانی چواردەمین پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە ئێران, كە بڕیارە سبەینێ هەینی 5ی تەمووز بەڕێوەبچێت.
ئەمۆ پێنجشەممە، 4ی تەمووزی 2024، لیژنەی نیشتمانی هەڵبژاردنەكانی ئێران رایگەیاند، لە كاتژمێر 8ی بەیانی ئەمڕۆوە, وادەی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنەكان بۆ هەردوو كاندیدی سەرۆكایەتی، كۆتایهاتووە، ئەوەش وەك ئامادەكاری بۆ ئەنجامدانی چواردەمین پرۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی لە ئێران، كە بڕیارە سبەینێ هەینی 5ی تەمووزی 2024، بەڕێوەبچێت.
ئەمەش لە کاتێکدایە، لەگەڕی یەكەمی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێراندا، 4 كاندید كێبڕكیان كرد، كە ئەوانیش، مستەفا پور محەمەدی، سەعید جەلیلی، محەمەد باقر قالیباف، مەسعود پزشكیان.
لە گەڕی یەکەمی پرۆسەلەدا، هیچ كام لەكاندیدەكان دەنگی پێویستیان نەهێنا و بەو هۆیەوە هەڵبژاردن چووە گەڕی دووەم، كە تیایدا (مەسعود پزشكیان و سەعید جەلیلی) خاوەنی دوو زۆرترین دەنگەكانی گەڕی یەكەم بوون و بەیانیش كێبڕكێ دەكەن لەسەر بەدەستهێنانی پۆستی سەرۆكی ئێران.
جێگای ئاماژەیە، هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن بۆ سەرۆکایەتی کۆماری ئێران لە 30ی ئایاری 2024، دەستیپێكرد، دوای ئەوەی ئەنجومەنی پاراستنی دەستور، دروستی و پاكی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی گەڕی یەكەمی دووپاتكردەوە، كە رۆژی 28 حوزەیرانی رابردوو بەڕێوەچوو.
لە کاتژمێر 8ی سبەینێ بەیانیی رۆژی هەینی 5ی تەمموز، 14هەمین خولی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران دەستپێدەکات و 10 کاتژمێر بەردەوام دەبێت، بەڵام وەزیری ناوخۆی ئێران دەتوانێت بڕیار لەسەر درێژکردنەوەی کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بدات.