بانکی ناوەندی عێراق: پێدانی دراوی دۆلار بە گەشتیاران بەتەنیا لەناو فڕۆكەخانەكان دەبێت
5 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە 14ی ئەم مانگەوە پێدانی دۆلار بە گەشتیاران لە عێراق تەنیا لەرێگەی كۆمپانیا و بانكەكانەوە دەبێت لە فڕۆكەخانە نێودەوڵەتییەكان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4ی تەمووزی 2024، بانكی ناوەندیی عێراق لەبارەی میكانیزمی نوێی پێدانی دۆلار بە گەشتیاران رایگەیاند، پێدانی دۆلار بە گەشتیاران لە عێراق تەنیا لەرێگەی كۆمپانیا و بانكەكانەوە دەبێت لە فڕۆكەخانە نێودەوڵەتییەكان دەبێت و ئامانج لەم میکانیزمە ئەوەیە دۆلار بە گەشتیاری راستەقینە بگات و ئاسانكارییان بۆ بكات دۆلاریان دەستبكەوێت.
بانکی ناوەندی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ئامانج لەم میكانیزمە نوێیە كە لە رۆژی 14ی ئەم مانگەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردن، ئەوەیە دۆلار بە گەشتیاری راستەقینە بگات و ئاسانكارییان بۆ بكات دۆلاریان دەستبكەوێت.
باسی لەوەشکردووە، هاوڵاتی گەشتیار روو لە كۆمپانیای مۆڵەتپێدراوی ئاڵوگۆڕی دراو بكات، بۆ رادەستكردنی بڕی پارەكەی بە دینار بۆ وەرگرتنی پشكی خۆی لە دۆلار بەگوێرەی نرخی فەرمی ئاڵوگۆڕ دینار بەرامبەر بە دۆلار.
دەشڵێت، دەبێت كۆمپانیای ئاڵوگۆڕی دراو تۆماری هاوڵاتی گەشتیار داخڵ بكات و ناوەكەی بەرزبكاتەوە بۆ پلاتفۆرمی ئەلیكترۆنی تایبەت بە بانكی ناوەندیی هەروەها ئەو پسوڵانەی رادەست بكات كە پرۆسەی دانانی دینار دەسەلمێنێت، بۆ وەرگرتنی دۆلار بەشێوەی كاش بەتەنیا لەناو فڕۆكەخانەدا.
بانکی ناوەندی ئاماژەی بەوەشداوە، لەكاتی تەواوبوونی رێوشوێنەكانی دەرچووندا، لەرێگەی پەنجەرەی بەردەست لە فڕۆكەخانەوە دۆلارەكە رادەستی گەشتیار دەكرێت، ئەم پرۆسەیە لەماوەی 24 كاتژمێر لە رۆژو 7 رۆژ لە هەفتەدا بەردەستە.
لە کۆتایشدا وتوویەتی، بڕیارمانداوە رێگە بە كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو بدەین هەفتانە زیاتر لە یەك پشك وەربگرن، بۆ ئەوەی بتوانن بەتەواوەتی وەڵامی خواستی گەشتیاران بدەنەوە.