zhyr

لە ٢٤ كاتژمێردا چی لەبەریتانیا ڕوودەدات؟

4 مانگ لەمەوپێش



  كاوە ڕەش/بەریتانیا    

دوا قۆناغی كۆتایی بۆ پێشبڕكێی سەرکردایەتیکردنیپارتی پارێزگاران و پۆستی سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا، ڕۆژی دووشەمە ٥ی سێپتەمبەر كۆتای دێت و بە دەنگی ئەندامانی ئەو پارتە كە كەمتر %١لە سەدا یەكی دانیشتوانی بەریتانیا پێك دێنن، براوەی هەردوو پۆستەكە لەنێوان  خانمە لیز تروس یان مستەر ڕیشی سوناک، وەک سەرۆکوەزیرانی داهاتووی بەریتانیا ڕادەگەیەنرێت.

   كێن ئەوانەی سەرۆكی پارتەكە و سەرۆكوەزیرانی داهاتوو هەڵدەبژێرن؟  

ئەندامانی پارتی پارێزگاران تا ڕۆژی هەینی ڕابردوو ٢ی سێپتەمبەریان لەبەردامدا بوو بۆ دەنگدان و  دیاریكردنی براوەی هەڵبژاردن.

ئەو کاندیدەی زۆرینەی دەنگ لە لایەن لەئەنجومەنی "کۆمۆنس"ەوە بەدەست بهێنێت، ڕاستەوخۆ دەبێتە سەرۆکوەزیران و سەرۆکی پارتەکە.  

بۆ بەدەستهێنانی متمانە هەریەكە لە سوناک و خاتوو ترۆس، زۆربەی کاتەکانی ئەم هاوینەیان بە بەشداریکردن لەكۆڕ و كۆبونەوە لەناوخۆی بەریتانیا، لەگەڵ ئەندامانی کۆنزەرڤاتیڤەکاندا بەسەر بردووە، .

کە تێیدائەندامەكانیان پرسیاریان لە بارەی سیاسەکانیانەوە لێدەکردن لە کاتی گرتنەدەستی دەسەڵاتدا.  

دەنگدان چۆن کاردەکات؟   دەنگدانی ئەندامانی پارێزگاران لەڕۆژی هەینی ٢ی سێپتەمبەر  داخرا.

بۆ هەرئەندامێك كە بتوانێت شایستەی دەنگدان بێت، دەبوو لانیکەم لە ٣ی حوزەیرانی٢٠٢٢وەوە یان لە پێش ئەو ڕۆژەوەپەیوەندی بەو پارتەوە کردبێت و ناوی خۆی تۆماركردبێت.

ئەندامەكان دەیانتوانی لەڕێگەی پۆستەوە یان بەشێوەی ئۆنلاین دەنگ بدەن.

هێشتا ڕوون نییە ئەو پارتە چەند ئەندامی هەیە ومەرجیش نییە لایەنە سیاسییەکان زانیاری ورد دەربارەی ئەندامەکانیان بدەن.

بەڵام لەدوایین هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠١٩دا، بۆ سەرکردایەتی پارتەكە و سەرۆكوەزیرانی نوێ، نزیکەی ١٦٠ هەزار کەس مافی دەنگدانیان هەبووە.  

کەی سەرۆک وەزیرانی نوێ ئاشكرا دەكرێت؟  

براوەی پێشبڕکێی سەرکردایەتی پارتەكە و سەرۆكوەزیران، ڕاستەوخۆ دوای کاتژمێر  12.30 لەڕۆژی دووشەممە 5ی ئەیلول لە لایەن سێر گراهام برادییەوەسەرۆکی لیژنەی 1922ی پەرلەمانتارانەوە، ئاشکرا دەکرێت.

بڕیارە ڕۆژی دواتر بۆریس جۆنسن، دەست لەکارکێشانەوەی خۆی بە شاژن ڕابگەیەنێت و دوای ماوەیەکی کەم لە لایەن دەسەڵاتی شاهانەی شاژنەوە، جێگرەوەی ئەو دەستنیشان بكرێت. بە شێوەیەکی ئاسایی سەرۆک وەزیرانی نوێ، بانگهێشت دەکرێت بۆ کۆشکی باکینگهام  لە لەندەن، بۆ ئەوەی لە لایەن شاژنەوە متمانەی پێ ببەخشرێت.

بەڵام لەبەر ڕەوشی تەندروستی ولەبەر ئەوەی شاژن لە پشوودایە، ئەمجارەیان ئەو نەریتە جێبەجێ ناكرێت، لەبری ئەوە لە كۆشكی بالمۆرال دەمێنێتەوە و هەریەكە لە بۆریس جۆنسۆن و سەرۆکوەزیرانی نوێ، گەشت دەکەن بۆ سکۆتلەندا بۆ ئەوەی لەوێ چاویان بە شاژن بکەوێت.  

ئایا هەڵبژاردنی گشتی دەكرێت؟  

لە بەریتانیا كاتێك سەرۆک وەزیران دەست لە کار دەکێشێتەوە،  ڕاستەوخۆ هەڵبژاردنی گشتی ڕوونادات، بۆ نموونە کاتێک دەیڤید كامیرۆن ساڵی ٢٠١٦ دەستی لە كار كێشایەوەو تێریزا مەی شوێنی گرتەوە، ئەو بڕیاریدا هەڵبژاردن ئەنجام نەدات.

لەم كاتەشدا ئەگەر سەرۆکوەزیرانی نوێ داخوازی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە  داوا نەكات، ئەوا دەبێت دوایین وادەی  هەڵبژاردنی گشتی بەریتانیا لە مانگی یەکی ساڵی ٢٠٢٥ ئەنجام بدرێت.    

چۆن ئەو دوو بەربژێرە گەیشتنە کۆتایی و هەڵبژێردران؟  

پەرلەمانتارانی پارتی پارێزگاران كە ژمارەیان ٣٥٧ كەسە دوای زنجیرەیەک لە دەنگدانیان، ئەو دوو بەربژێرەیان دیاری كردووە.

ئەو کاندیدەی لەدەنگداندا کەمترین ژمارەی دەنگی هەبێتدەکرێتە دەرەوەی خولی پێشبڕکێیەکە.

تا سەرئەنجام تەنها دوو کەس دەمێننەوە، کە بۆ خولی ئەمجارە هەریەکە لە وەزیری خەزێنەی پێشوو، ریشی سوناک و لیز ترۆسی وەزیری دەرەوە بوون.  

ئەو شەش پاڵێوراوەی کە کرانە دەرەوە بریتی بوون لە:  

وەزیری بازرگانی، پێنی مۆردۆن، دەنگی پێنجەم وەزیری پێشووی داد، کەمی بادێنۆچ، دەنگی چوارەم تۆم توگێندهات، سەرۆکی لیژنەی کاروباری دەرەوە، دەنگی سێیەم داواکاری گشتی، سوێلا براڤەرمان، دەنگی دووەم نەدیم زەهاوی، وەزیری خەزێنەی ئێستا، دەنگدانی یەکەم جێرمی هانت، وەزیری پێشووی تەندروستی، دەنگدانی یەكەم  

ڕیشی سوناك كێیە؟  

ڕیشی سوناک لە ساڵی ١٩٨٠ لە شاری ساوسهامپتۆن لە دایک و باوکێكی بەڕەچەڵەک هیند لەدایك بووە، کە لە شەستەکانی سەدەی ڕابردوودا لە ڕۆژهەڵاتی ئەفریقاوە کۆچیان کردووە بۆ بەریتانیا.

سوناک لە کۆلێژی وینچێستەر خوێندوویەتی.

دواتر لە کۆلێژی لینکۆڵن لە ئۆکسفۆرد فەلسەفە و سیاسەت و ئابووریی خوێندەوە و پاشانیش لە زانکۆی ستانفۆرد لە کالیفۆرنیا وەک زانای فولبرایت بڕوانامەی MBA بەدەستهێناوە.

لە ساڵی  ٢٠١٥وە ئئەندامپەرلەمانی پارتی کۆنزەرڤاتیڤەکانە و چەندین پۆستی جیاوازی لە سەردەمی هەردوو كابینەی تییرزا مەی تا حکومەتی بۆریس جۆنسن هەبووە.

 

شایەنی باسە سوناك و خێزانەكەی بە یەكێك لە دەوڵەمەند و ملیاردلێرەکانی بەریتانیا هەژمار دەكرێن.    

لیز ترۆس كێیە؟  

ماری ئەلیزابێس تروس، لەدایکبووی ساڵی ١٩٧٥و سیاسەتمەدارێکی بەریتانییە و لەساڵی ٢٠٢١ەوە وەک وەزیری دەرەوە دەستبەكار بووە.

پێشتریش وەزیری حکومەت بووە بۆ کاروباری دەرەوە و کۆمۆنوێڵس، لە ساڵی ٢٠١٩ەوە وەک وەزیری ژنان و یەكسانی کاری کردووە، ئەندامی پارتی پارێزگارانە، لەساڵی ٢٠١٠وەئەندامی پەرلەمانە بۆ باشووری ڕۆژئاوای نۆرفۆلک، لە هەمانكاتدا لە چەندین  پۆستی جیاوازدا لە کابینەكانی سەرۆکوەزیران دەیڤید کامیرۆن و تێریزا مەی و بۆریس جۆنسۆنداکاری کردووە. 

تروس ئێستا یەكێكە لەو  دوو بەربژێرەی، كە چانسی زیاتری هەیە بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی پارتی پارێزگاران و سەرۆكوەزیرانی بەریتانیا، لە ڕۆژی دووشەمەدا.

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار