گەڕی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران دەستی پێکرد

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئەمڕۆ هەینی کاتژمێر 8 ی بەیانی بە کاتی تاران گەڕی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران بۆ دیاریکردنی جێگرەوەی ئیبراهیم رەئیسی کە 19ی ئایار لە رووداوی کەوتنە خوارەوەی کۆپتەر گیانی لە دەستدا دەستپی پێکرد.

لە گەڕی یەکەمی ئەم هەڵبژاردنەدا کە رۆژی 28ی حوزەیران بەڕێوەچوو، مەسعوود پزشکیان بە 10 میلیۆن و 415 هەزار و 991 دەنگ و سەعید جەلیلی بە 9 میلیۆنو 473 هەزار و 298 دەنگ، زۆرترین دەنگەکانیان بەدەست هێنا، بەڵام نەیانتوانی 50% دەنگی بەشداربوان بە دەست بهێنن و گەیشتنە قۆناغی دووهەم.

گرینگترین رووداوی گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران، بەشداری کەمتر لە 40%خەڵک بوو.

بە شێوەیەک کە تەنانەت رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیش باسی لە بەشداری کەمی خەڵک کرد و داوای لە خەڵک کرد لە هەڵبژاردنەکانی ئەمڕۆ هەینی ٥ی تەمووز دا بەشداری بکەن.

کاتژمێر 8ی بەیانی، عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی لە حوسەینییەی ئیمام خومەینی لە تاران دەنگی خۆی خستە سندووقی دەنگدانەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار