مەسعوود پزشکیان بوو بە سەرۆک کۆماری ئێران

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 6ی تەمووز، ناوەندی هەڵىژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی رایگەیاند، مەسعوود پزشکیان زۆرترین دەنگی بە دەست هێناوەو بووە بە سەرۆککۆماری ئێران بۆ ماوەی 4 ساڵ.

موحسن ئیسلامی بەڕێوەبەری ناوەندی هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامی بە رۆژنامەنووسەکانی راگەیاند، لە کۆی 30 میلیۆن و 530 هەزار و 157 دەنگ ، مەسعوود پزشکیان 16 میلۆن و 384 هەزار و 403 دەنگی هێناوە.

لە بەرامبەردا سەعید جەلیلی 13 میلیۆن و 538 هەزار و 179 دەنگی هێناوە.

بە پێی ئامارە حکومییەکان لە گەڕی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێراندا نزیک 50% خەڵک بەشدارنیان کرد، ئەمە لە حاڵێکدایە بە پێی ئامارە فەرمییەکان لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری ئێران کە رۆژی 28ی حوزەیران بەڕێوەچوو کەمتر لە 40% خەڵک بەشداریان کردبوو.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار