مەسعود پزیشکیان، "هەموومان گەلی ئەم وڵاتەین و دەبێ بۆ بەرەوپێشبردنی وڵات، سوود لە توانای هەمووان وەربگرین.'' 

3 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

مەسعود پزیشکیان دوای دەرکەوتنی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن دەڵێت، ''ئێمە دەستی دۆستایەتی بۆ هەمووان درێژ دەکەین.''

ئەمڕۆ شەممە 6ی تەمووزی 2024، بەربژێری ریفۆرمخوازان دوای سەرکەوتنی لە گەڕی دووەمی 14 هەمینی خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی ئێران قسەی بۆ میدیاکان کرد و ئەوەی خستەڕوو، "نەریتخوازان برای ئێمەن".

مەسعود پزیشکیان دەشڵێت، نەریتخوازان، برای ئێمەن و تەنیا ناکۆکیمان لەسەر دەسەڵاتە، ئەگەر بۆ رەزامەندیی خودا کار بکەین، شەڕمان نابێت.

جێگەی ئاماژەیە، ئەنجامی کۆتایی گەڕی دووەمی 14 هەمین خولی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریی ئێران، مەسعود پزیشکیان، بەربژێری ریفۆرمخوازەکان لە بەرامبەر سەعید جەلیلی، سکرتێری پێشووتری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی ئێران براوەی رکابەرییەکە بوو.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار