سەعید جەلیلی: کەسێک هەڵبژێردراوی خەڵکە دەبێ رێزی لێ بگیرێت
5 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ شەممە 6ی تەمووزی 2024، سەعید جەلیلی، کاندیدی نەریتخوازان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران دوای دەرچوونی ئەنجامەکانی هەڵبژارنەکان لە لێدوانێکیدا بە میدیاکانی ئێرانی و راگەیاند ''کەسێک کە هەڵبژێردراوی خەڵکە، دەبێ رێزی لێ بگیرێت و بە هەموو توانامان هاوکاریی بەرەوپێشچوونی بکەین''.
رکابەریی لەسەر پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری ئێران لە نێوان ریفۆرمخوازان و نەریتخوازان، ئەو دوو بەرە دژ بە یەکە بوو کە لە کۆتاییدا جارێکی دیکە دەسەڵات کەوتەوە دەستی ریفۆرمخوازەکان.
جێگەی ئاماژەیە، لە گەڕی دووهەمی هەڵبژاردنەکەدا کە رۆژی هەینی 5 تەمووزی 2024 بەڕێوەچوو، سێ جار دەنگدان درێژ کرایەوە و تاوەکو کاتژمێر 12:00ی شەو بەکاتی تاران بەردەوام بوو.
لەم بارەیەوە، موحسین ئیسلامی، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی ئێران وتی، لە 30 ملیۆن و 573 هەزار و 931 دەنگ، پزیشکیان 16 ملیۆن و 384 هەزار و 403 دەنگی بەدەستهێنا و سەعید جەلیلیش بە 13 ملیۆن و 538 هەزار و 179 دەنگ، رکابەرییەکەی دۆڕاند.