عەلی خامنەی: هەڵبژاردنێکی ئازاد و روون لە ئێران بەڕێوەچوو

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

عەلی خامنەی دەڵێت، گەلی ئێران توانی سەرۆک کۆماری دڵخوازی خۆیان هەڵبژێرن.

ئەمڕۆ شەممە، 6ی تەمووزی 2024، عەلی خامنەی رێبەرى باڵاى شۆڕشى ئیسلامى ئێران پەیامێکی لەبارەی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری نوێی ئێران بڵاوکردەوە و رایگەیاند، هەڵبژاردنێکى ئازاد و روون لە ئێران بەڕێوەچوو.

دەشڵێت، توانیمان لەماوەیەکى کورت و یاساییدا سەرۆککۆمارى ئێران هەڵبژێرین.

هاوکات بەبۆنەی بوونی بەسەرۆک کۆماری ئێران پەیامێکی پیرۆزبایشی ئاراستەی مەسعود پزیشکیان کرد.

جێگەی ئاماژەیە، دوێنێ بۆ گەڕیی دووهەم هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار لە ئێران بەڕێوەچوو لە نێوان مەسعود پزیشکیان و سەعید جەلیلی تێیدا، بەپێی ئەنجامی کۆتایی گەڕی دووەمی 14هەمین خوولی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماریی ئێران، مەسعود پزیشکیان وەکو نۆیەمین سەرۆککۆماری وڵاتەکە هەڵبژێردرا.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار