بەڵێنەکانی پزشكیان لە سەردەمی بانگەشەی هەڵبژاردن
5 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوا بە دوای راگەیاندنی گەڕی دووهەمی هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری ئێران لە بەرەبەیانی رۆژی شەممە 6 تەمووزی 2024، لە چواردەیەمین خولی خۆپیشاندانی سەرۆک کۆماری ئێراندا، مەسعوود پزشکیان کە لە لایەن ریفۆرمخوازەکانەوەو لە سەروی هەموویانەوە محەمەد خاتەمییەوە پشتیوانی دەکرا بوو بە سەرۆک کۆمار.
بەڵێنەکانی پزشكیان لە سەردەمی بانگەشەی هەڵبژاردن:
• پەیماننامەی ئەتۆمی ناسراو بە (بەرجام): گەڕانەوە بۆ پەیماننامەی ئەتۆمی (بەرجام) یەکێک لە دروشمەکانی پزشکیان بوو.
• گەمارۆکان: کەم کردنەوەی گەمارۆ ئابوورییەکان بۆ باشتر بوونی دۆخی ئابووری ئێران.
• FATF : چوونە دەرەوەی ئێران لە لیستی رەشی FATF.
• گەشەی ئابووری: بەڵێنی داوە هەموو ساڵێک 200میلیار دۆلار سەرمایەگوزاری بیانی بۆ ناو ئێران رابکێشێت.
• ئازادکردنی نرخی دراوەکان: دەوڵەت تەنها دەبێت بۆ دەرمان و کاڵا گرنگەکانی تر دراو بە بەهای دەوڵەتی بدات بە بازرگانەکان. لە بەشەکانیترا ئەبێت بازاڕ نرخی دۆلار دیاری بکات.
• بەنزین: بە ڕەزامەندی خەڵک نرخی بەنزین زیاد دەکات.
• ئۆتۆمبێل بە ئازادی هاوردەی وڵات بکرێت.
• مووچە و حەقدەست: مووچە و حەقدەستی کرێکار و کارمەندەکان زیاد بکرێن.
• کەمکردنەوەی باج: باج لەو کەسانە وەرنەگیردرێت کە لە باری ئابوورییەوە لەدۆخێکی باشدا نین.
• دامەزراندن: دامەزراندن بکرێتەوە لە کەرتی حکومی.
• بۆرسە: بەرگرتن بە دەستێوەردانی حکوومەت لە بازاڕی بۆرسە یەکێک لە بەڵێنەکانی بوو.
• خانوو: دروستکردنی خانووبەرە ئەبێت بدرێت بە دەست بازاڕەوە، نەک حکوومەت.
• هەڵاوسانی ئابووری: دژی چاپکردنی پارەی بێ پشتیوانەیە لە ئێران.
• باڵاپۆشی زۆرەملێ: پێویستە ژنان پەروەدە بکرێن باڵاپۆش بن نەک بە زۆر.
• سانسۆر: لایەنگری سانسۆرە، بەڵام ئەبێ یاسای هەبێت.
• هونەر: هونەرمەندەکان ئازاد بتوانن کار بکەن
• دژی فیلتەرکردنی ئەنتەرنێتە، بەڵام چآودێری هەبێت.
• نەمانی هەڵاواردن لە سیستەمی خوێندن و خوێندنی کەرتی تایبەت.
• بەرگرتن بە دەرکردنی مامۆستایان و خوێندکاران و گەڕاننەوەیان بۆ زانکۆ.
• زیندووکردنەوەی دەریاچە (گۆلی)ورمێ.