پارێزگای سنە کەمترین رێژەی بەشداری لە هەڵبژاردنەکان هەبووە لە ئێران

5 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بەپێی ئامارە فەرمی و حکومەتییەکان، لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری ئێران کە رۆژی هەینی 5ی تەمووزی 2024 بەڕێوەچوو پارێزگای سنە لە ئاستی ئێران کەمترین رێژەی بەشداریکردنی بووە لە هەڵبژاردنەکاندا و تەنها 29% خەڵکی پارێزگای سنە دەنگیان داوە. 

دەنگدان لە پارێزگا کوردنشینەکان بەم شێوەیەی خوارەوە بووە:

- پارێزگای سنە: 29.24% 
- جەلیلی: 75 هەزار و 218  دەنگ.
- پزشکیان: 164 هەزار و 905 دەنگ.

- کرماشان: 42%
- پزشکیان: 477 هەزار و 762 دەنگ
- جەلیلی: 193 هەزار و 870  دەنگ
- کۆی گشتی: 688  هەزار و 497 دەنگ


- ئازەربایجانی رۆژئاوا (ورمێ): 51.3%.
- جەلیلی: 191 هەزار دەنگ.
-پزشکیان: 1 میلیۆن و 114 هەزار دەنگ.
- کۆی گشتی: 1 میلیۆن و 318 هەزار.

- پارێزگای لوڕستان 47%
- پزشکیان:  395 هەزار و 380  دەنگ
- جەلیلی: 362 هەزار و  861 دەنگ.
- کۆی گشتی : یەک میلیۆن و 500 دەنگ.

- پارێزگای ئیلام 56.78%.
- پزشکیان: 180 هەزار و 4 دەنگ.
- جەلیلی 84 هەزار و 875 دەنگ.
- کۆی گشتی دەنگەکان: 264 هەزار و 879 دەنگ.

بەپێی ئامارە فەرمییەکان نزیک 50% خەڵکی ئێران بەشداریان لە گەڕێ دووهەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆککۆماریدا کردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار