لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا نزیکەی 400 هاوڵاتی بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە

5 مانگ لەمەوپێش



مەهران رەمەزان

هاوڵاتی، سلێمانی

بەڕێوبەری بەشی پزیشکی دادوەری لە وەزارەتی تەندروستی عێراق ریگەیاند، لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا نزیکەی 400 هاوڵاتی بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆوە گیانیان لەدەستداوە، کە زۆربەیان رەگەزی نێرن.

عەبدول وەهاب عسام بەڕێوەبەری بەشی پزیشکی دادوەری لەوەزارەتی تەندرووستی عێراق سەبارەت بە ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەی بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە لە شەش مانگی سەرەتای ئەمساڵ گیانیان لەدەستداوە، بۆ میدیا عێراقییەکان دەدوێت.

عەبدول وەهاب عسام رایگەیاند، بەپێی ئاماری پزیشکی دادی لە نیوەی یەکەمی ئەمساڵدا 384 حاڵەتی گیان لەدەستدان بەهۆی رووداوی هاتووچۆوە تۆمارکراون، 61 کەسیان رەگەزی مێ بوون، ئەوانەی دیکەش رەگەزی نێر بوون.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بریندارییەکانی رووداوی هاتوچۆ زۆر سەختن، بۆیە رووداوەکانی هاتووچۆ بەڵایەکە بووەتە جێگەی نیگەرانی و دڵەڕاوکێیەک بۆ هەموو کۆمەڵگا.

جێگای ئاماژەیە، رووداوەکانی هاتوچۆ لە عێراق یەکێکە لە هۆکارە هەرە دیارەکانی مردنی مرۆڤ، هەندێک جار ژمارەی قوربانیەکانی رووداوی هاتووچۆ زیاترە لە قوربانییەکانی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

چاودێران هۆکاری رووداوەکانی هاتووچۆ دەگەڕێننەوە بۆ کۆنی و خراپی رێگاوبانەکان و نەبوونی هێمای ئاگادارکردنەوە، ئەمە جگە لە پابەندنەبوونی شۆفێران بە ڕێکارەکانی سەلامەتی.

ئاماری رووداوەکانی هاتوچۆ لە ساڵی 2023 بە بەراورد بە ساڵی 2022 کەمێک زیادی کردووە، بەو پێیەی ساڵی رابردوو 11 هەزار و 552 

رووداوی هاتووچۆ تۆمارکراوە، لە کاتێکدا ساڵی 2022 دا 11 هەزار و 523 رووداو بووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار