محەمەد شیاع سودانی بانگێشتی پزیشکیانی کرد بۆ عێراق
5 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
محەمەد شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بانگێشتی فه‌رمیی ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی ئێران كرد.
ئەمڕۆ دووشەممە، 8ی تەمووزی 2024، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا بانگهێشتی مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆك كۆماری نوێی ئێرانی كرد تاوه‌كو سه‌ردانی عێراق بكات به‌مه‌به‌ستی گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك دۆسیه‌ی گرنگی هه‌ردوو وڵات.
هەر لەم بارەیەوە نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه محه‌مه‌د شیاع سودانی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ مه‌سعود پزیشكیان سه‌رۆكی نوێی كۆماری ئیسلامی ئێران ئه‌نجامدا و له‌میانه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كه‌دا، سودانی پیرۆزبایی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری ئێرانی لێ‌كرد و هه‌روه‌ها پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنی كۆماری ئیسلامی له به‌ڕێوه‌بردنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له ماوه‌یه‌كی كورتدا و له قۆناغێكی گرینگدا كرد كه حكومه‌ت و گه‌لی ئێران روداوی دڵته‌زێنه‌كه‌ی هێلیكۆپته‌ره‌كه‌یان به‌سه‌رهات كه له‌ئه‌نجامدا سه‌رۆك كۆماری ئێران وه‌زیری ده‌ره‌وه و یاوه‌ره‌كانیان گیانیان له‌ده‌ستدا.
لە راگەیەندراوەکەشدا هاتووە، جه‌ختكرایه‌وه له‌سه‌ر به‌رده‌وامی هه‌وڵه‌كانی هاوكاری هاوبه‌ش له كه‌رته جیاوازه‌كان و دۆسیه ئابوری و ئه‌منییه‌كان به شێوه‌یه‌ك كه به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی هه‌ردو وڵاتی دراوسێ و خۆشگوزه‌رانی گه‌له‌كانیان به‌رز بكاته‌وه.
لە بەشێکی تری راگەیندراوەکەشدا هاتووە، محەمەد شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، بانگێشتی فه‌رمیی ئاراسته‌ی سه‌رۆك كۆماری هه‌ڵبژێردراوی ئێران كرد بۆ سه‌ردانیكردنی عێراق، به‌مه‌به‌ستی چه‌سپاندنی په‌یوه‌ندییه‌كان و گفتوگۆكردن له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك دۆسیه‌ی گرنگ.
لای خۆیه‌وه مه‌سعود پزیشكیان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ سودانی ده‌ربڕی و جه‌ختی له‌سه‌ر په‌رۆشی وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه بۆ فراوانكردنی هاوكارییه‌كان و پشتیوانیكردن له لێكتێگه‌یشتنه دولایه‌نه‌كان له زۆر بواردا به شێوه‌یه‌ك كه هه‌وڵه‌كانی سه‌قامگیری هه‌ردو وڵات و ناوچه‌كه به‌رزبكه‌نه‌وه.