پێشکەوتووترین کەشتی جەنگی ئێران لە ئاودا نووقمبوو
5 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کەشتی جەنگی سەهەند، کە بە پێشکەوتووترین کەشتی جەنگی دروستکراوی ئێران ناوی لێدەبرا، دوای ئەوەی رۆژی یەکشەممە 7ی تەمووزی 2024 تووشی رووداوێک هات، دوای دوو رۆژ هەوڵدان بۆ رزگارکردنی، سەرەنجام بە تەواوەتی لە ئاودا نووقمبوو.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی رۆژنامەی "اعتماد" ئەم کەشتییە سەرەنجام ئەمڕۆ سێ شەممە 9ی تەمووز بە تەواوەتی لە ئاودا نوقم بووە، ئەم ماڵپەڕە باسی لەوە باسی لەوە کردووە بە هۆی رووداوێکەوە، ئاو دزەی کردۆتە ناو کەشتییەکە و هاوسەنگی لە دەستداوە. سەرەنجام هەوڵەکان نەیتوانیوە ببێت بە هۆی رزگار کردنی و نوقم بووە.
ماڵپەڕی فەرمی هێزی دەریایی ئێران هەواڵەکەی پشتڕاستکردووەتەوە، بەڵام لە هیچ کوێ ئاماژە بەوە نەدراوە بە هۆی چ رووداوێکەوە بووە.
بابهتی پهیوهندیدار