رۆژنامەی(الصباح): پلەی گەرما لە پارێزگاکانی عێراق لە نێوان 45 – 51ی سیلیزیدا دەبێت
5 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
عامر جابری دەڵێت، ئەمڕۆ پلەی گەرمای هەشت پارێزگە دەگاتە 50ی سیلیزی و چاوەڕوان دەکرێت شەپۆلی گەرما تا کۆتایی هەفتە بەردەوام بێت.
ئەمڕۆ چوارشەممە، 10ی تەمووزی 2024، عامر جابری، بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی کەشناسی عێراق بە رۆژنامەی (الصباح)ی راگەیاند، لە دوێنێوە شەپۆلێکی گەرما رووی لە عێراق کردووە و تا کۆتایی ئەم هەفتەیە بەردەوام دەبێت.
دەشڵێت، پلەی گەرمای پارێزگەکانیش لە نێوان 45 – 51ی سیلیزیدا دەبێت.
بەڕێوەبەری راگەیاندنی دەستەی کەشناسی عێراق بۆ رۆژنامەکە ئەوەشی خستەڕوو کە ئەمڕۆ چوارشەممە، گەرمای هەشت پارێزگە دەگاتە 50 پلەی سیلیزی کە بریتین لە: واست، نەجەف، دیوانیە، بابل، میسان، ناسڕیە، سەماوە و بەسڕە و پلەی گەرمای بەغداش 49ی سیلیزی دەبێت.
سەبارەت بە کەشوهەوای سبەینێ باسی لەوەشکرد، پێشبینی دەکرێت سبەینێ پێنجشەممە، گەرماکە کەمێک دابەزێت و پلەی گەرما بە گشتی لە نێوان 48-49ی سیلیزیدا دەبێت.