سزای لە سێدارەدان بەسەر هاوژینی ئەبوبەکر بەغدادیدا سەپێنرا
5 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سزای لە سێدارەدان بۆ هاوژینى سەرۆکی پێشووی داعش دەرکرا، کە ژنانی ئێزدی لە ماڵەکەی خۆیدا لە رۆژئاوای نەینەوا دەستبەسەرکردبوو.
ئەمڕۆ چورشەممە، 10ی تەمووزی 2024، ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق رایگەیاند: دادگای تاوانەكانی كەرخ، سزای لە سێدارەدانی بەسەر هاوسەرەكەی ئەبوبەكر بەغدادی، سەرۆكی پێشوتری رێكخراوی داعشدا سەپاندووە، بە تاوانی كاركردنی لەگەڵ رێكخراوێكی توندڕەو و دەستبەسەركردنی ژنانی ئێزدی لەماڵەكەیدا.
لەم بارەیەوە ئەنجوومەنی دادوەری دادگای تاوانەکانی کەرخ سەبارەت بە سەپاندنى سزای لە سێدارەدان بەسەر هاوژینى ئەبوبەکرد بەغدادی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە:
ئەمڕۆ دادگاکەمان بەپێی مادەی چواری تیرۆر و یاسایی ژمارە 13ەی ساڵی 2005 سزای لە سێدارەدانی بۆ هاوژینى سەرۆکی پێشووی داعش دەرکرد، دەشڵێن، ئەو کەسە ژنانی ئێزدی لە ماڵەکەی خۆیدا لە رۆژئاوای نەینەوا دەستبەسەرکردووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو کەسە ژنانی ئێزدی لە ماڵەکەی خۆیدا لە رۆژئاوای نەینەوا دەستبەسەرکردووە.
ئەسما، كە هاوسەری یەكەمی بەغدادی بوو، لە ساڵی 2018دا، لەلایەن دەسەڵاتدارانی توركیاوە، لە پارێزگاری هاتای هاوسنوری سوریا دەستگیركرا، بەڵام تا مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2019 دەستگیركردنەكەی رانەگەیەندرا.
جێگەی ئاماژەیە، لە ساڵى 2014 لە میانەی هێرشى رێکخراوی تیرۆرستی داعش بۆسەر شنگال هەزاران ژنى ئێزدى لەلایەن داعشەوە رفێندران.