بەهۆی گەرماوە لە هەشت پارێزگا پشوو راگەیەندرا

10 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەهۆی بەرزبوونەوە پلەی گەرماوە سبەی لە هەشت پارێزگای عێراق پشووی فەرمی راگەیەندرا.
دوای ئەوەی کەشناسیی عێراق رایگەیاند، پلەی گەرما لە ناوچە جیاوازەکانی عێراق بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە و لە هەشت پارێزگای عێراق سبەی پێجشەممە 11ی تەموزی 2024 کرایە پشووی فەرمی.
ئەو پارێزگایانەی كە تا ئێستا بەفەرمی پشوویان راگەیاندووە بریتین لە بەسڕە، میسان، دیوانییە، زیقاڕ، واسیت، موسەننا، نەینەوا و بابل.
پشووەكە سەرجەم دامودەزگاكانی حكومەت ناگرێتەوە، لە فەرمانگە خزمەتگوزاری و ئەمنی و تەندروستییەكان دەوامی ئاسایی دەبێت.

بابهتی پهیوهندیدار