بە فەرمانی سودانی فەرماندەی فیرقەی 14ی سووپای عێراق لە پۆستەکەی دورخرایەوە

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی دوورخستنەوەی لیوا شوکر رەوزان نەعیمی لە پۆستەکەی دەرکرد.

ئەمڕۆ هەینی 12ی تەمووزی 2024، میدیا عێراقییەکان رایانگەیاند، محەمەد شیاع سوودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکانی عێراق فەرمانی دەرکردووە بە دوورخستنەوەی لیوا شوکر رەوزان نەعیمی فەرماندەی فیرقەی 14ی سوپای عێراقی لە پۆستەکەی.

جێگەی ئاماژەیە، شوکر رەوزان لە 14ی مانگی نیسانی 2023 ئەرکی فەرماندەیی فیرقەی 14ی سوپای عێراقی لەلایەن وەزارەتی بەرگریی عێراقەوە پێبەخشرا و بووە شوێنگرەوەی لیوا عەبدوڵا رەمەزان سبوری کە لە ئێستادا فەرماندەی ئۆپوراسیۆنەکانی نەینەوایە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار