لە عێراق 22 کەسى هەڵاتوو لە کەسوکاریان گەڕێنراونەتەوە
4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە ماوەى دوو مانگدا لە عێراق توانراوە 22 کەسی هەڵهاتوو لە کەسوکاریان بگەڕێنرێنەوە.
ئەمڕۆ هەینی، 12ی تەمووزی 2024، وەزارەتى ناوخۆى عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئامارى کێشە و دیاردە کۆمەڵایەتییەکانى لە هەردوو مانگی ئایار و حوزەیران بڵاوکردووەتەوە و رایگەیاند، لەسەر بنەماى ئاگادارکردنەوە و بانگەوازەکان، هێزەکانى پۆلیسى کۆمەڵایەتی لە بەغدا و پارێزگاکانى دیکە، لە هەردوو مانگەکەدا، 181 حاڵەتى گێچەڵى ئەلیکترۆنیی و 190 حاڵەتى توندوتیژیى خێزانییان راگرتووە و توانیوویانە 22 کەسى هەڵاتوو لە کەسوکاریان بگەڕێننەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هاوکات لەگەڵ رێگریى لە کێشە کۆمەڵایەتییەکان، هێزەکانى پۆلیسى کۆمەڵایەتی، هەڵمەتى هۆشیاری و خۆپارێزیی پاراستنى کۆمەڵگە لە دیاردە و کێشە کۆمەڵایەتییەکان ئەنجامدەدەن.
بابهتی پهیوهندیدار