دوو رۆژە ئاگر لە سنوری کرماشان کەوتۆتەوە

2 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ماوەی دوو رۆژە ئاگر لە دارستانەکانی سنوری داڵاھۆ و گیەڵان لە پارێزگای کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتوەتەوە و تا ئێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە.

ئەمڕۆ هەینی، 12ی تەمووزی 2024، ئەنجوومەنی سەوزی داڵاھۆ رایگەیاند، ماوەی دوو رۆژە ئاگر لە دارستانەکانی سنوری داڵاھۆ و گیەڵانی سەربە پارێزگا کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستان کەوتوەتەوە و تائێستا کۆنتڕۆڵ نەکراوە و زیانێکی زۆری بە سروشتی ناوچەکە گەیاندووە.

دەشڵێت، تیمەکانی بەرگری شارستانی و ژینگەپارێزان لە ھەوڵی بەردەوامدان بۆ کوژاندنەوەی ئاگرەکە.

داواش لە ھاووڵاتیان و خەڵکی گوندەکانیش دەکەن بە ھانایانەوە بچن بۆ ئەوەی ئاگرەکە لەوە زیاتر تەشەنە نەکات و کۆنتڕۆڵ بکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار