رۆژنامەی (العربي الجدید): دەسەڵاتدارانی عێراق لە سەرەتای ئەمساڵەوە، سزای لە سێدارەدانیان بەسەر دەیان كەسدا جێبەجێكردووە
4 مانگ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ یەکشەممە، 14ی تەمووزی 2024، رۆژنامەی (العربي الجدید) بڵاویکردەوە, دەسەڵاتدارانی عێراق لە سەرەتای ئەمساڵەوە, سزای لە سێدارەدانیان بەسەر دەیان كەسدا جێبەجێكردووە دوای ئەوەی بەتاوانی تیرۆر سزادراون.
ئاماژەی بەوەشکردوە، دادگایكردنەكان لەسەر بنەمای دانپێدانی زیندانیەكان بووە لەژێر ئەشكەنجەدا و یان لە رێی هەواڵدەری نهێنیەوە دەستگیركراون.
رۆژنامەکە ئەوەشی خستۆتەڕوو، هەڵكشانی سزای لە سێدارەدان لە عێراق لەكاتێكدایە، نێوەندە نێودەوڵەتیەكان هۆشداریان داوە لە غیابی دادپەروەری و رۆشنی و زاڵبونی سزای تۆڵە سەندنەوە، بە تایبەت لە پرسی پەیوەست بە تیرۆر.
لەم بارەوە بەرپرسێك لە وەزارەتی دادی عێراق بە رۆژنامەکەی رایگەیاندووە، زۆرترین پرۆسەی لە سێدارەدان لە زیندانی (الحوت) لە شاری ناسریە بەڕێوەدەچێت.
باسیلەوەشکردووە، لە سێدارەدانەکان بە سەرپەرشتی وەزارەتی دادو بەشێوەی گروپ گروپ، هەر گروپێك 8 سزادراون و پێكەوە راپێچی هۆڵی لە سێدارەدان دەكرێن.
سەبارە بە میكانیزمەكانی لە سێدارەدانەكان ئەوەی خستۆتەڕوو، ئەم دواییە بە فەرمانی حكومەت راناگەیەنرێت، بۆ خۆبەدورگرتن لە رەخنەی سیاسی، بەڵام رێوشوێنەكانی لەگەڵ دەقە یاساییەكان ناگوجێنێت، كە پێویستە پێش ئەوەی سزاكەیان بەسەردا بسەپێنرێت، كەسوكاری سزادراوەكان ئاگاداربكرێنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پرۆسەی لە سێدارەدانە نهێنیەكان لە عێراق، لەسەر راسپاردەی حكومەت بەوشێوەیە بەڕێوەدەچێت و كەسوكارەكانیشیان هەمان ئەو رۆژەی زیندانەكانیان لە سێدارەدەرێن ئاگادار دەكرێنەوە، بۆ ئەوەی تەرمەكان لە فەرمانگەی پزشكی دادی وەربگرنەوە.