ئەنجوومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا: هەڵبژاردنی گشتی سووریا ئەنجامەکانی ئاشکران لە بەرژەوەندی چ لایەنێکە

2 مانگ لەمەوپێش



مەهران رەمەزان

هاوڵاتی، سلێمانی

ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا، چوارەمین خولی هەڵبژاردن لە سنووری دەسەڵاتی رژێمی سووریا بەڕێوە دەچێت و ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکەش روون و ئاشكرایە کە لەبەرژوەندیی پارتی بەعس و هاوپەیمانییەکانیدایە.

ئەمڕۆ دووشەممە، 15ی تەمووزی 2024، ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا راگەیەندراوێکی لە بارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی گشتیی سووریا بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پرۆسەیەکی نایاسایی و هیچ ڕەوایەتییەکی نییە، چونکە ئەنجامەکانی ئاشکران لەبەرژەوەندی چ لایەنێکە".

لە راگەیاندراوەکەشدا هاتووە، رژێمی سووریا بەم هەڵبژاردنە هەوڵەکانی خۆ سەپێنی بەسەر دەسەڵات درێژە پێدەدات و بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانیش بۆ چارەکردنی شەڕی ناوخۆیی و پرسی سیاسیی سووریا پشتگوێ دەخات.

لە راگەیاندراوەکەشدا سەبارەت بە بڕیارنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەوەخراوەتەڕوو، بە گوێرەی بڕیارنامەی 2254ی نەتەوە یەکگرتووەکان، دەبێت هەڵبژاردن پرۆسەیەکی بێخەوش بێت و سەرتاسەری سووریا بگرێتەوە، بەڵام هەڵبژاردنی ئەم جارە لە کاتێکدا بەڕێوە دەچێت کە زۆرینەی خەڵکی سووریا یان پەنابەری وڵاتان بوون، یان لە ئاوارەیی و کۆچبەریدان، هەربۆیە پرۆسەیەکی نایاساییە و پێچەوانەی بڕیارنامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا ئاماژەیان بەوەداوە، ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکە ڕوون و ئاشكرایە کە لەبەرژوەندیی پارتی بەعس و هاوپەیمانییەکانیدایە.

دەشڵێت، ئەمڕۆ لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیی حکوومەتی سووریا هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی گەل (پەرلەمان)ی سووریا بەڕێوە دەچێت کە لە دوای 2011 و ڕاپەڕین و شەڕی ناوخۆیی سووریا.

لە کۆتایی راگەیەندراوەکەشدا باس لەوەدەکەن، ئەمە چوارمین خولی هەڵبژاردنە لە سنووری دەسەڵاتی رژێمی سووریا بەڕێوە دەچێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار