روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ: ئەمساڵ 54 ژن لە ناوچەکانی سووریادا کوژراون

2 مانگ لەمەوپێش



مەهران رەمەزان

هاوڵاتی، سلێمانی

 روانگەی سووری بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند: لە سەرەتای ئەم ساڵەوە تاوەکو ئێستا، 54 ژن لە ناوچە جیاوازەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سووریا کوژراون.

روانگەی سووری ئاماژەی بەوەشکردووە، کوشتن و توندوتیژی دژی ژنان لە سووریا بەردەوامە و بەشێوەیەکی بەردەوام ژنان دەکوژرێن.

بەپێی ئامارەکان و زانیارییەکانی روانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، لە سەرەتایی ئەمساڵەوە تاوەکو ئێستا، 54 ژن لە ناوچە جیاوازەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سووریا کوژراون.

ئەوەشخراوەتەڕوو، سەرباری کوشتن و ئەو بارودۆخە خراپەی تێیدا دەژین ژنان لە سووریا ناتوانن مافەکانی خۆیان بەدەست بێنن.

روانگەی سووری باس لەوەش دەکات کوشتنی ئەم ژنانە لە کاتێکدایە، سەدان ژن لەنێو بەندیخانەکانی حکوومەتی سووریادان و چارەنووسیان نادیارە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار