ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە

4 مانگ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رۆژی شەممە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە و تاوتوێی چەند پڕۆژە یاسایەك دەكات.

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق یەكەم كۆبوونەوەی خۆی دوای پشووی وەرزی یاسادانان لە رۆژی 20ی ئەم مانگە ئەنجامدەدات و تاوتوێی چەند پڕۆژە یاساییەک دەکات.

بەپێی ئەو بەرنامەیەی بڵاوكراوەتەوە، كۆبوونەوەكە کاتژمێر 11ی بەیانی رۆژی 20ی ئەم مانگە دەستپێدەكات و چوار بڕگە لەخۆدەگرێت و بەڵام دیاریكردنی سەرۆكی نوێی ئەنجومەنەكە لە بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكەدا نییە.

لە بڕگەی یەكەمدا خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای هەمواری یەكەمی یاسای دامەزراوەی شەهیدان دەكرێت و هەروەها لە بڕگەی دووهەمدا، خوێندنەوەی یەكەم بۆ پڕۆژەیاسای پەسەندكردنی كۆماری عێراق لەسەر رێككەوتنی خزمەتگوزارییە ئاسمانییەكان لەگەڵ حكومەتی ئازربایجان دەکرێت.

لە بڕگەی سێهەم و چوارەمیشدا، تاوتوێی پڕۆژەیاسای دەزگای هەواڵگری نیشتمانی و پێشنیازە یاسای هەمواری یەكەمی یاسای پاسپۆرت دەكرێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار